بیرم ناچێ ئه‌و شه‌قامه‌ی
ئێواره‌یه‌ک بانگی کردین
داوای پیاسه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکی ڵی کردین
بیرم ناچێ.
له‌و سه‌ره‌وه
که‌ته‌نیا خۆم گه‌ڕامه‌وه
سه‌رنجم دا: شه‌قام بوو بوو به‌هه‌ردووکمان.
له‌شوێن چرپه‌ت
چرۆ سه‌ری ده‌رئه‌هێنا.
له‌شوێن تاسه‌م
شه‌وقی گڵۆپ
ڕێژنه‌ی قژی بارانێکی
زۆر له‌سه‌رخۆ دائه‌هێنا.
له‌وجێ یه‌دا
کهپێکهنیت
زنه‌ی ئاوازێکی ڕووناک
هه‌ڵ ئهقوڵا!
له‌و جێ یه‌شدا
ده‌ستم گرتی
بینیم لاولاوێ به باڵای فواره‌یه‌کدا
هه‌ڵ ئه‌زنا!
له‌و جێ یه‌شدا
له‌و جێ یه‌شدا
ماچم کردی
بینیم هه‌رچی ده‌م ولێوی
دڵدارانه بوونه‌ته هه‌نگ
بۆمژینی ئه‌و 'شانه' یه‌ی
که‌ماچه‌که‌ی من وتۆی کرد
به هه‌نگوینی ئه‌م جیهانه!
بیرم ناچێ ئه‌و شه‌قامه‌ی
ئێواره‌یه‌ک بانگی کردین
داوای پیاسه‌ی
چه‌ند سه‌عاتێکی ڵی کردین
بیرم ناچێ
چۆن بیرم چێ؟!
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem