Basoz Muhammad

Basoz Muhammad Poems

(گەر لەبیرم بکەیت)

دەمەوێت
شتێك بزانیت.
...

The Best Poem Of Basoz Muhammad

If You Forget Me

(گەر لەبیرم بکەیت)

دەمەوێت
شتێك بزانیت.

دەزانیت چۆنە:
گەر لەسەر لقە سوورەکەی پایزی خاوی پەنجەرەکەمەوە،
سەیری مانگی شووشەیی بکەم
گەر لە نزیك ئاگرەکەوە
دەست لە خۆڵەمێشە هەست پێ نەکراوەکە بدەم
یاخود جەستەی لۆچی تۆمارەکە،
هەموو شتێك دەمهێنێت بۆلای تۆ،
هەر وەك ئەوەی هەموو ئەو شتانەی بوونیان هەیە،
بۆن، ڕووناکی، کانزاکان،
بۆ ئەو جێیەی بەلەمە بچووکەکان
کە گەشت دەکەن بەرەو ئەو دوورگانەی تۆ
کە لە چاوەڕوانیی مندان.

باشە، ئێستا،
گەر وردە وردە واز لە لە خۆشویستنم بهێنیت
منیش وردە وردە لە خۆشویستنت دەوەستم.

گەر لەپڕێك
منت لەبیر کرد
بۆم مەگەڕێ،
چون منیش تۆم لەبیرکردووە.

گەر بە درێژی و شێتانە بیری لێ بکەیتەوە،
با- ی ئەو چارۆکانەی
کە بە نێو ژیانمدا دەڕۆن،
وە تۆ بڕیاربدەیت
جێم بهێڵیت لە کەناری ئەو دڵەی
کە من ڕەگم تیایدا هەیە،
لەبیرت بێ
کە لەو ڕۆژەدا،
لەو دەمەدا،
باڵەکانم بەرز دەکەمەوە و
ڕەگەکانم هەڵدەکەنم
بۆ گەڕان بەشوێن نیشتیمانێکی دیکەدا.

بەڵام
هەر ڕۆژێك،
هەر دەمێك،
هەست بکەیت تۆ چارەنووسی منیت
بە کەللـەڕەقییەکی شیرینەوە،
گەر هەر ڕۆژێك گوڵێك
بە لێوەکانی تۆدا سەربکەوێت تا بۆ من بگەڕێت،
ئای خۆشەویستم، ئای نیشتیمانم،
لە مندا ئەو ئاگرە دووبارە دەبێتەوە،
لە مندا هیچ شتێك نەکوژاوەتەوە و لەبیرنەکراوە،
عیشقی من لە خۆشەویستیی تۆوە خۆراکی پێدەگات، خۆشەویستم،
وە هەتا مابیت لەنێو دەستەکانی تۆدا دەبێت
بێ ئەوەی دەستەکانی من جێبهێڵێت.


پابلۆ نیرۆدا.

This is the translation of the Pablo Neruda's poem (If you forget me) in Kurdish language.

Basoz Muhammad

Basoz Muhammad Comments

Basoz Muhammad Popularity

Basoz Muhammad Popularity

Close
Error Success